رۆبن بەیەکجاری ماڵئاوایی لە هۆڵەندا کرد

62 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد ـ ڕەهێڵ شەوکەت

ئاریان رۆبنی هۆڵەندی یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە تەمەنی ۳۳ ساڵیدا وازهێنانی خۆی لەیاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند .
پاش ئەوەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا  ئەنجامی پێویستی بەرامبەر هەڵبژاردەی سوید تۆمار نەکرد و نەی توانی سەربکەوێت بۆ مۆندیالی ۲۰۱۸ ی روسیا٫  ئارین رۆبن بەیەکجاری ماڵئاوایی لەهەڵبژاردەی  بەرگ پڕتەقاڵەکان کرد.

موشەکەکەی هۆڵەندا لەساڵی ۲۰۰۳ وە بانگهێشتی تیمی ئەستێرەکان کراوە و هاوکارێکی گەورەی هەڵبژادەکەی بووە بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی مۆندیالی ئەفریقیای ساڵی ۲۰۱۰ و گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیالی بەرازیل لە ساڵی ۲۰۱٤ .

رۆبن توانیویەتی لەو ماوەیەدا ۳۷ گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا تۆمار بکات و خاوەنی خەڵاتی خێراترین یاریزانی مۆندیالی ۲۰۱٤ یە کە لەیاری بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەقۆناغی کۆمەڵەکان ریکۆردی تۆمار کرد بە خێرای ۳۸ چرکە لەکاتژمێرێکدا .

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *