میسی بەهاتریک ئەرجەنتین دەگەیەنێتە مۆندیال

483 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد ـ ڕەهێڵ شەوکەت

لیۆنێل میسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەتۆمارکردنی سێ گۆڵ هەڵبژاردەکەی گەیاندە مۆندیالی ڕووسیای ساڵی ۲۰۱۸ .
پاش ئەوەی لەچەند یاری رابردوی پاڵاوتنەکان بۆ مۆندیالی ڕووسیا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئاستێکی خراپی پێشکەش کردو هیوایەکی کەمی لێ دەبینرا بۆ ئەوەی بەئاسانی سەربکەوێت بۆ مۆندیالی ۲۰۱۸ ی ڕووسیا ٫ لەکۆتا یاری پاڵاوتنەکان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیکوادۆر ئەفسانە و کاپتنی تۆپی پێی ئەرجەنتین لیۆنێل میسی توانی بە تۆمارکردنی هاتریک واتە سێ گۆڵ تانگۆ بگەیەنێتە مۆندیال .
هاوکات میسی ریکۆردێکی مێژوویی نوێی تۆمارکرد کە بووە یەکەم یاریزان لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشور خاوەنی ۲۱ گۆڵ بێت .
میسی بەتۆمارکردنی ئەم سێ گۆڵە وەڵامی رۆژنامەکانی ئەرجەنتینی دایەوە کە تۆمەتباریان دەکرد بەوەی ناتوانێت گۆڵ بۆ ئەرجەنتین تۆمار بکات و سەری بخات بۆ مۆندیال.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *