پەیامێكی بەپەلە لەپەروەردەوە بۆ قوتابيانى سلێمانى

225 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانكۆكورد – سلێمانى

پەروەردەی سلێمانی پەیامێك ئاراستەی خوێندكاران دەكات و دڵنیایان دەكاتەوە بڕێكی زۆر كتێبی چاپكراویان بەدەستگەیشتوەو بەسەر خوێندنگەكاندا دابەشیدەكەن، بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانیش داوا لەدایكان و باوكان دەكات پەنا نەبەر كڕینی كتێب، دەشڵێت:”ژمارەیەكی زۆر كتێب بەڕێوەیە بۆ سلێمانی و بەمزوانە دابەشیدەكەین”.

دوای دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، لەئێستادا بەشێك لەخوێندنگەكان كێشەی كەمی كتێب و پەرتوكیان هەیە، خوێندكارانیش پەنایان بردۆتە بەر كڕینی كتێب لەبازاڕەكاندا.

نعمان عوسمان بەڕێوەبەری گەنجینەكانی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاندووه‌: “لەئێستادا ژمارەیەكی زۆر كتێبمان بەدەستگەیشتوەو ڕۆژانەش كتێب و پێداویستیەكان دەگاتە دەستمان و ئێمەش هەوڵدەدەین بەزوترینكات بەسەر كۆگاكاندا دابەشی بكەین”.

وتیشی:”داوا لەسەرجەم خوێندكاران و كەسوكاریان دەكەین بۆ دابینكردنی كتێب پەنا بۆ هیچ شوێنێك نەبەن و نەیكڕن، چونكە كتێب بەڕێژەیەكی زۆر چاپكراوەو ژمارەیەكی زۆر كتێب بەڕێوەیە بۆ سلێمانی و بەمزوانە دابەشیدەكەین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *