ڕێكخراوى قوتابيان: ڕێگه‌يان نه‌داين هاوكارى كۆبكه‌ينه‌وه‌ بۆ زانكۆى چه‌رمۆ

357 هەموو خوێنراوەکان, 2 خوێنراوی ڕۆژانە

زانكۆكورد – ديلان دڵشاد

ناوه‌ندى چه‌مچه‌ماڵى ڕێكخراوى قوتابيانى كوردستان ئاشكراى ده‌كات، پرۆژه‌يان هه‌بووه‌ هاوكارى كۆبكه‌نه‌وه‌ بۆ زانكۆى چه‌رمۆ، به‌ڵام ڕێگه‌يان پێ نه‌دراوه‌ ئه‌نجامى بده‌ن.

هاوكار عه‌دنان، به‌رپرسى لقى زانكۆو په‌يمانگاكانى چه‌مچه‌ماڵى KSO به‌زانكۆكوردى ڕاگه‌ياند: نزيكه‌ى هه‌فته‌يه‌كه‌ له‌هه‌وڵداين بۆ هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ زانكۆى چه‌رمۆ له‌شوێنه‌ گشتييه‌كان و مزگه‌وته‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌ندين جار سه‌ردانى قايمقاميه‌ت و ئاسايش و ئه‌وقافى چه‌مچه‌ماڵمان كرد بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه‌مان بده‌ن به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێيان ڕاگه‌ياندنين كه‌ ڕێگه‌مان پێ ناده‌ين ئه‌و كاره‌ بكه‌ين، به‌بيانوى ئه‌وه‌ى كه‌ مۆركى حزبيى پێوه‌ ديار نه‌بێت.
وتيشى: ئامانجى ئێمه‌ ته‌نهاو ته‌نها هاوكارى كردنى باڵاترين يه‌كه‌ى ڕۆشنبيريى ئه‌م شاره‌ بوو به‌ڵام داموده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كان ڕێگه‌يان نه‌داين.
جێى باسه‌ له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌شى زانسته‌كانى زانكۆى چه‌رمۆ سوتاو به‌وته‌ى زانكۆكه‌، ئه‌و ئاگره‌ زيانى نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن دۆلارى له‌زانكۆكه‌ دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *