خولی سەرکەوتن لەشۆڕش کۆتایی ھات

104 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – چەمچەماڵ

بەئامادەبوونی سکرتێری KSO و ئه‌نجومه‌نى شۆڕشى كۆمه‌ڵى ئيسلامى، ناوەندی چەمچەماڵ لەسنوری ناحیەی شۆرش خولی سەرکەوتنی ھاوینەی کۆتایی پێھێنا.

لەمەراسیمێکدا کە لەلایەن لقی شۆڕشی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستانەوە ڕۆژى هه‌ينى 13-10-2017 بەڕێوەبرا، بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا کە ژمارەیان زياتر له ١٠٠ قوتابی بوو، ھاوکات جگە لەوتەی لق و دیکیۆمێنتاریەک لەبارەی خولی سەرکەوتنەوە، وتەی سکرتێر پێشکەشکرا.
لەوتەکەیدا د.بێستون حەمەساڵح، سکرتێری ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان، وێڕای دەستخۆشی و سوپاسگوزاری بۆ بەڕێوەبەرانی خول، ئاماژەی بە گرنگیی و گشتگیریی خولی سەرکەوتن دا و سیمینارێکی لەبارەی (چۆنێتی سەرکەوتن لەخوێندندا) پێشکەشی قوتابیان کرد.
خولی سەرکەوتن بەئەزمونترین و تاکە خولی سەرتاسەریی بەھێزکردنە لەھەرێمی کوردستان و تا ئێستە دەیان ھەزار خوێندکاری پۆلی دوانزە لێی سودمەند بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *