كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى زانكۆلاين و ڕاسته‌وخۆ

3,158 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – ئاسۆ

ھەموو دەرچوانی قۆناغی ئامادەیی چاوەڕێی ھەواڵێکن کە بزانن کەی ناوە وەرگیراوەکانی زانکۆو پەیمانگەکان بڵاودەکرێتەوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە، بۆ زانینی وردەکارییەکانی ئەو بابەتەو کاتی راگەیاندنی ناوە دەرچووەکان، زانکۆکورد دیمانەیەکی کورتی سازدا لەگەڵ (د.محمد سابیر، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان).

ئەمەی خوارەوەش دەقی پرسیارو وەڵامەکانە:

زانکۆکورد: لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان رۆژانە کاتی بڵاوکردنەوە ڕادەگەیەنرێت، ئەوانە تا چەند راستن؟
د. محمد سابیر: ئەو ئاگادارییانە ھەڵەن و کاریگەریی زۆریان لەسەر باری دەروونیی قوتابیان ھەیە ھەر بۆیە ئێمە بریارمان داوە سکاڵا لەسەر ئەو پەیجانە تۆمار دەکەین.

زانکۆکورد: ئایا ھەموو ناوەکان لەشوێنە جیاوازەکانەوە ھاتونەتەوە ھەولێر؟
د. محمد سابیر: تا ئێستە ھەموو ناوەکان نەھاتونەتەوە ھەولێر.

زانکۆکورد: کەی ناوەکان ڕادەگەیەنرێت؟
د. محمد سابیر: بەخوا بەرێز ئیشی دەوێ، ئێمە لەخەڵکەکە بەپەلەترین.

زانکۆکورد: تا چەند رۆژی تر دێتەوە؟
د. محمد سابیر: بروا بکە نازانم بەتەواوی کەی دێتەوە، بەڵام پێش تەواوبوونی ئەم مانگە دێتەوە ناوەکان.

زانکۆکورد: بۆچی ئەوەنە درەنگ ئەکەوێت؟
د. محمد سابیر: کاری ھونەریی زۆری ماوە، ئیتر چاوەڕێی کارە ھونەرییەکانین.

زانکۆکورد: زانکۆلاین پێشتر دێتەوە یان راستەوخۆ؟
د. محمد سابیر: پێم وایە ناوەکانی زانکۆلاین زووتر دێنەوە وەک راستەوخۆ.

زانکۆکورد: بەپێی دەنگۆکان بێت ناوەکان ھەر یەک دوو ڕۆژیان ماوە؟
د. محمد سابیر: شتی وانیە، ئەو قسانە لەخۆڕان، کاری زۆری ماوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *