زێدان لەسەر فرۆشتنی بەیل ھاتە دەنگ

190 هەموو خوێنراوەکان, 1 خوێنراوی ڕۆژانە

زانکۆکورد – ئاژانسەکان

زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر دەنگۆی فرۆشتنی گاریس بەیلی یاریزانی یانەکەی ھاتە دەنگ.

لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی ریاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی خیتافی ولەوەڵامی پرسیاری دەنگۆی فرۆشتنی گاریس بەیلی وێڵزی ، زێنەدین زێدانی راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید وەڵامی دایەوەو رایگەیاند دەستبەرداری یاریزانەکەیان نابن.

بەپێی خەندان، زێدان ڕایگەیاندووە: ” بەدڵنیاییەوە ھاوینی داھاتوو دەستبەرداری بەیل نابین، ئەو لەگەڵماندا بەردەوام دەبێت، لە ئێستادا پێکانی ھەیە و نازانم دوو یان سێ ھەفتەی دیکە بەتەواوی چاکدەبێتەوە، بەڵام ئێمە ھەنگاو بەھەنگاو چاودێری دۆخی ئەو دەکەین”.

گاریس بەیل ھاوینی ٢٠١٣ لەیانەی تۆتنھامی ئینگلیزییەوە پەیوەندیکردووە بەیانەی ریاڵ مەدریدەوەو تا ئێستا لە ١٥٩ یاریی یانە ئیسپانییەکەدا کردووە و تیایدا ٧٠ گۆڵی تۆمارکردووەو ٥٥ گۆڵیشی دروستکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *