ئەندامانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لە ناوەندی تانجەڕۆ بەشداری کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ناوەندەکەیان کرد.

زانکۆکورد:- لە درێژەی کۆنفڕإنسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان، لە بارەگای ناوەند و بە ئامادەبوونی ئەندامان لە لقەکانی هەڵەبجەی تازە، عەربەت، دەربەندیخان و زەڕایەن، کۆنفڕانسی ناوەندی تانجەڕۆ بەڕێوەچوو.لە کۆنفڕانسەکەدا بەڕێز ” دیاری سەردار” بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنفڕانس وەک بەرپرسی ناوەند متمانەی پێدرایەوە.

هەروەها لە پڕۆسەیەکی هەڵبژاردنی ئازاد دا و بە دەنگدانی نهێنی ئەندامانی کۆنگرە لە سنورەکە دیاری کران.دواتر ئەندامان بەسەر شەش گرووپی گفتوگۆدا دابەش بوون و پاش تاوتوێ و ڕاوێژێکی چڕ و پڕی نێوان ئەندامان لە گرووپەکاندا، شەش لیستی پێشنیار وەک پێشنیاری ناوەندی تانجەڕۆ بۆ خولی داهاتووی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان خرانە بەردەست ئەندامان و سەرجەمیان بە زۆرینەی ڕەهای دەنگەکان پەسەندکران و لە کەشێکی پڕ لە ئومێد و هیوا کۆتایی بە کۆنفڕانسی ناوەندی تانجەڕۆ هات و بڕیاریش وایە کۆنفڕانسەکان بەردەوام بن.

“ڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە”

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button