بە ئامادەبوونی دەیان ئەندام کۆنفڕانسی ناوچەیی ناوەندی چەمچەماڵی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەڕێوەچوو.

زانکۆکورد :- لە چوارچێوەی بەردەوامی کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان، بە سەرپەرشتی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە لە ناوەندی چەمچەماڵ و بە ئامادەبوونی ئەندامان لە
هەر سێ لقی شۆڕش و تەکیە و چەمچەماڵ کۆنفڕانس بەڕێوەچوو.

لە کۆنفڕانسەکەدا بەڕێز مامۆستا “پێشەنگ کۆساری” وەک بەرپرسی نوێی ناوەند بە کۆی دەنگی ئەندامان وەک بەرپرسی ناوەند متمانەی پێدرا.

هەروەها نوێنەری لقەکان بۆ کۆنگرەی شەشەم بە هەڵبژاردنی نهێنی دەستنیشانکران.
هاوکات ئەندامانی کۆنفڕانس لە شەش گرووپدا دەیان پێشنیاری گرنگیان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لە ئایندەدا خستەڕوو.

بە دووپاتکردنەوەی پەیمانی “وەفا و بەردەوامی و پێكەوەیی” لە کەشێکی پڕ لە هیوا و ئومێددا کۆتایی بە کۆنفڕانسی ناوچەیی ناوەندی چەمچەماڵ هات و ئەندامان بەڵێنیاندا کە دەست لەو ڕێکخراوە بەرنەدەن کە ماڵی پێگەیاندن و پەروەردەکردنیان بووە.

“ڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرەی شەشەم”

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button