بە ئامادەبوونی دەیان کەس لە خوشکان و برایان کۆنفڕانسی ناوچەیی ناوەندی خەباتی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەڕێوەچوو.

زانکۆکورد:- ئەندامانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەقەزای خەبات لە نێو کۆنفڕانس، پەیمانی دڵسۆزی و بەردەوامییان بۆ ڕێکخراوەکەیان نوێکردەوە.

لە کەشێکی پڕ لە دڵسۆزی، بە ئامادەبوونی دەیان کەس لە خوشکان و برایان کۆنفڕانسی ناوچەیی ناوەندی خەباتی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەڕێوەچوو.لە کۆنفڕانسەکەدا “هەردی سەڵاح”، کۆی دەنگی ئەندامەکانی بەدەست هێنا و بۆ خولێکی دیکەش وەک بەرپرسی ناوەندی خەبات متمانەی پێدرایەوە.

هەروەها لە چەند بازنەیەکدا ئەندامانی کۆنگرە لە سنوری ناوەندەکە بە هەڵبژاردنی نهێنی دیاریکران.دواتریش ئەندامانی کۆنفڕاس لەپێناو پێشخستنی ئیش و کارەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان کۆمەڵێک پێشنیاریان بەکۆی دەنگ پەسەند کرد و ڕادەستی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرەیان کرد.

لە کۆتایی کۆنفڕانسەکەشدا ئەندامانی ناوەندی خەبات بەڵێنیان نوێکردەوە و پەیمانیاندا ماڵی گەورەی ڕێکخراوەکەیان چۆڵ نەکەن و بە گەرموگوڕییەوە دەست بکەنەوە بە چالاکی و دڵسۆزانە کار بکەن

.”ڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە”

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button