تاقی كردنه‌وه‌كانی كۆرسی یه‌كه‌می خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك، ده‌ستی پێكرد

زانکۆکورد:- تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندنی كوردی له‌ پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستی پێ كرد.

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی قوتابیانی پۆلی یەک تا دوانزەیی ئامادەیی لەشاری کەرکوک دەستی پێکرد،کە سەرجەمیان خۆی دەبینیەوە لە هەشتا هەزار خوێندکار

هه‌ر چه‌نده‌ وا بڕیار بوو ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌ تاقیكردنه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ خوێندنی توركمانی و عه‌ره‌بی ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام به‌هۆی یاده‌كانی نه‌ورۆزه‌وه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هاوكاری خوێندنی كوردی كرد و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ تاقیكردنه‌وه‌كانی بۆ دواخستن.له‌وباره‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركووك وتی: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پێویستی به‌ نمره‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌مه‌ تا ئه‌گه‌ر بڕیاری داخستنی قوتابخانه‌كان درێژ كرایه‌وه‌ وه‌رزی دووه‌میش به‌م ئه‌نجامانه‌ هه‌ژمار بكرێت.ئه‌و وتیشی: ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كانداین، به‌لاَم به‌م جۆره‌ی ئێستا نا یه‌ك ڕۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button