تانجەرۆ..ڕێکخراوی KSO بەشداربوانی تاقیکردنەوەی باڵا پۆشی خەڵاتکرد

زانکۆکورد:- ناوەندی تانجەرۆی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەئاهه‌نگێکیدا خەڵاتی بەشداربوانی تاقیکردنەوەی باڵا پۆشی کرد.

ئەمڕۆ شەممە 27 / 3 / 2021 ناوەندی تانجەرۆی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەئامادەبوونی سکرتێری ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان دکتۆر بێستوون محمد و مامۆستا دیار سەردار بەرپرسی ناوەندی تانجەرۆ لەئاهه‌نگێکی شایستەدا خەڵاتی یەکەمەکان و بەژداربووانی پێشبڕکێی باڵاپۆشیان کرد.

پێشبڕکێکە تایبەت بوو بە خوشکان کەژمارەیەکی بەرچاو لە خوشکان بەژداری تاقیکردنەوەکەبوون، لەئاهەنگەکەدا جەخت لە وشیار کردنەوەی خوشکان و بەرپێش بردنیان کرایەوە، پێشبڕکێکە درێژکراوەی پڕۆژه‌ی سمبولی نوری ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستانە

جێی بیرهێنانەوەیە ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ساڵانە لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان لەچوارچێوەی پڕۆژەی سومبولی نور کار بۆ باڵاپۆشی و وشیارکردنەوەی خوشکان دەکات .

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button