تکایە یەکترتان بەجیاوازیەکانەوە قبوڵ بێت

سەرەتا دەمەوێت بڵێم هەتا گەر ڕات جیاوازە ئەم نووسینەی منت بەدڵ نەبێت شتێکی زۆر ئاساییە پەروەردگارمان مرۆڤەکانی لە ڕەگەز و ڕەنگ و شێوەی جیاواز و بیروبۆچوون و تەبیعەتی جیاواز خولقاندووە سادەترین و باشترین بەڵگەش دەکرێ ئەم ئایەتە پیرۆزە بێت کە اللە تعالی ئەفەرمووێت:- ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ )الحُجُرات : ١٣خودا کردوونى بە چەند گەل و هۆزێک بۆ ناسینى یەکتر:[١٣ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ] ئەى خەڵکینە! بێگومان ئێوەمان لە پیاوو ژنێک دروستکردووە، واتە: لە ئادەم و حەوا، جا ئیتر ئەم هەموو سووکایەتیە چیە بە یەکترى دەکەن؟ بۆچى ئەگەر (بیلال) بۆ سەربانى کەعبە سەرکەوێ ئێوە پێتان ناخۆشە، هەر لەبەر ئەوە کە کاتى خۆى کۆیلە بووە؟ [وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ] کردوومانن بە چەند گەل و تیرەیەک تا یەکترى بناسن، نەک بۆ گاڵتەکردن و تانەو تەشەردان لە یەکترو ستەم لە یەکتر کردن [إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّـهِ أَتْقَاكُمْ ۚ ] بێگومان بەرێزتریشتان لاى خوا، ئەوەتانە کە بە تەقوا ترو خۆ پارێزتر بێت، وە لە سنوورەکانى خوا نەترازێت [إِنَّ اللَّـهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ ] بەڕاستیى خوا بە بەندەکانى خۆى زانایە، بە دڵ و دەروونیان بەئاگایە. (ئەبوو هورەیرە) دەڵێ: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووى: ((تَعَلًّمُوا مِنْ أنْساَبِكُمْ مَا تَصِلُونَ بِهِ أرْحاَمَكُم)) واتە: ئەوەندە کە خزمانى خۆتانى پێ بناسن، ڕشتەو نەژادو نەسەبى خۆتان بزانن، واتە بزانن لە هۆزو خێڵى کێن تا سەردانى یەکتر بکەن و بەدەم کێشەکانیانەوە ببن.

تکایە جیاوازیەکان مەکەنە هۆکاری جنێو و گفتوگۆی توند و دڵ ئێشاندنی یەکتر (سیاسەت، وەرزش ، ئاین) هتد..

تەواوی ئەم بابەتانە و هەر بابەتێکی تر بانەبێتە هۆکارێک بۆ ناکۆکی و لێکترازان و لەبیرکردنی مرۆڤایەتی چونکە ئەسڵ لەم بابەتانەدا بۆ پێکەوەژیانە بە جیاوازیەکانەوە کاتێک چەند حیزبی سیاسی هەن باش و خراپ هەتا ئەگەر لایەنێکت لا گەندەڵترین حیزب بێت دڵی هاوڕێکەت کەسوکارەکەت مەڕەنجێنە بە جنێو و قسەی ناشرین کە ئەوان هەر باکیان پێی نیە و تەنها دەبێتە هۆی ناکۆکی و دووبەرەکی و نموونەی زۆرمان لەو بابەتە هەیە لە مێژوودا بەهۆی قبوڵنەکردنی جیاوازیەکان هەتا شەڕی براکوژی لێکەوتۆتەوە پێم وایە زیادەڕەوی نیە گەر بڵێم گەورەترین کێشەی سەردەمی ئێستا بەگشتی و کۆمەڵگای کوردی بەتایبەتی قبوڵنەکردنی ڕای جیاوازە.

ئاین: لایەنێکی تر مناقەشەی دینی ئەزیزان ئاین شتێک نیە بەدوو کتێب خوێندنەوە و دوو ئایەت و فەرموودە بتوانی مناقشە بکەی تکایە سەرەتا خۆتان فێری ئاین بکەن دواتریش مناقەشەی بەسوود بکەن، هەروەها تەواوی مناقەشە و گفتوگۆکانتان با بەهێناوەنەوەی بەڵگەی درووست بێت بەتایبەت ئێمە کە مسوڵمانین خودای گەورەش دەفەرمووێت : (وماکنا معذبین حتی نبعث رسولا)ئێمە سزای گەلێک نادەین هەتا پێغەمبەرێکی بۆ نەنێرین.

وەرزش:بنەڕەتی وەرزش و یارییەکان بۆ چێژوەرگرتن و پێشبڕکێ و سوودی مرۆڤە بۆ ئارامی دەروونی مرۆڤە تۆ ئەگەر هاندەری یانەیەک هەڵبژاردەیەک یاریزانێکی خۆشت دەوێ و بە باشترینی دەزانیت تا ئێرە درووستە بەڵام هەق بەخۆت مەدە مافی بەرامبەرت پێشێل بکەی هەریەکەتان ئازادن بە نموونە تۆ هاندەری میسی و ئەو ڕۆناڵدۆ لە بردنەوە و شکست پاڵپشتی یاریزانەکەبن و زۆر ئاساییە بەڵام پێویست بە جنێو شەڕکردن و هەڵچوونی دەروونی ناکات ئەوان هەر ئێوەش ناناسن بۆیە چێژ لە وەرزش ببینین وەک ئارامی دەروون نەک ببێتە هۆی هەڵچوونی دەروونی .لەکۆتایی لەخوای گەورە داواکارم تەبایی و ئاشتەوایی بخاتە نێوانمان و یەکترمان بە تەواوی جیاوازیەکان قبوڵ بێت…

“کەوسەر شاخەوان”

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button