خوێندن لە سەرجەم قوتابخانە و پەیمانگەکان رادەگیرێت

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خوێندن لەسەرجەم قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە رادەگیرێت و تەنیا بە رێگەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت. هەروەها پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەکخۆی [سیستەمی ئاوێتە] بەردەوام دەبێت.  

رۆژی یەکشەممە 11-04-2021 د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دا و دەقی بڕیارە نوێیەکانی خوێندنەوە.  

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوە کۆرۆنا بڕیاری لەبارەی پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە داوا.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی “خوێندن لە سەرجەم قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی و ناحکومی) رادەگیرێت و تەنیا بە رێگەی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت.” 

سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا. د.جووتیار عادل گوتی “خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەکو پێشوو بەشێوەی سیستەمی ئاوێتە بەردەوام دەبێت و وانەی پراکتیک لە کەمپسی زانکۆکان ئەنجام دەدرێت.”

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button