دووئەندامی ڕێکخراوی قوتابیان کوردستان لە پێشبڕکێیەکدا بۆ خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز پلەی یەکەم و سێیەم بەدەست دەهێنن.

دووئەندامی ڕێکخراوی قوتابیان کوردستان لە پێشبڕکێیەکدا بۆ خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز پلەی یەکەم و سێیەم بەدەست دەهێنن.

لە میانی پێشبڕکێیەکی کەناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی چواردا کە لەسەر ئاستی کوردستان بۆ خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بەشێوەی تەرتیل ڕێکیخستبوو، محەمەد سەڵاح ئەندامی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لە سنوری ناوەندی سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
هەروەها “محمدی خاڵ” کە ئەویش ئەندامی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لە سنوری ناوەندی ڕانیەیە توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت.

بەو بۆنەیەوە سکرتاریەتی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو دوو ئەندامەی ڕێکخراوەکەی دەکات و شانازیشیان پێوە دەکات، هەروەها جەخت دەکەینەوە کە لە بەرهەمهێنانی گەنجی خزمەتکاری قورئان و پەیامی پیرۆزی ئیسلام بەردەوام دەبین.

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button