دەوامی زانکۆ و قوتابخانە و پەیمانگاکان تاوەکو ١٠ی نیسان دەوەستێت .

١.لە رۆژانی پێنجشەمماندا دەوام رادەگیرێت لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکاندا.

٢.داخستنی دەوامی زانکۆ و قوتابخانە و پەیمانگاکان تاوەکو ١٠ی نیسان بەردەوام دەبێت و تەنها تاقیکردنەوەکان بە رێنماییەکانەوە بەردەوامدەبیت.

٣.لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی شەممە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەکان دەبێت جگە لە بازرگانان و شاندی فەرمی.

٤.تەواوی بۆنە و کۆبوونەوەکان و فیستیڤاڵ و چالاکییەکان رادەگیرێت.

٥.پرسەگێڕان قەدەغەیە.

٦.شوێنە گشتییەکان و هۆڵی شانۆ و سینەماکان و چێشتخانەکان بە داخراوی دەمێنێتەوە.

٧.ئەو شوێنە گشتیانەی مۆڵەتیان هەیە، دەبێت لە ناوەوەی شوێنەکانیاندا جێگای دانیشتن سنوردار بێت.

٨.خاوەنکارەکان بەرپرسن لە نەبەستنی دەمامک لە شوێنە گشتییەکاندا.

٩.رێکار و سزای نەبەستنی ماسک توند دەکرێتەوە.

١٠.هەرکەسێک لە گەشتیاران بگەڕێتەوە هەرێم دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت.

١١.قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لە ٨ی ئێوارە بۆ ٦ی بەیانی دەبێت.

١٢.وەزارەتی ئەوقاف لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی رێکارەکانی ناو مزگەوتەکان و مانگی رەمەزان دەدات.

١٠ رۆژ جارێک لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆدەبێتەوە و تیایدا بڕیاری نوێ لەبارەی رێکارەکانی هاتوچۆوە دەدرێت.

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button