دەیان ئەندام لە سنوری ناوەندی سۆران بەشداری کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستانیان کرد.

دەیان ئەندام لە سنوری ناوەندی سۆران بەشداری کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستانیان کرد.

زانکۆکورد:- شەوی 15_7_2021، بە ئامادەبوونی دەیان کەس لە خوشکان و برایان کۆنفڕانسی ناوچەیی ناوەندی سۆرانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەڕێوەچوو.لە کۆنفڕانسەکەدا “محەمەد ئەنوەر”، کۆی دەنگی ئەندامەکانی بەدەست هێنا و وەک بەرپرسی ناوەندی سۆران متمانەی پێدرا.

هەروەها لە چەند بازنەیەکدا ئەندامانی کۆنگرە لە سنوری ناوەندەکە بە هەڵبژاردنی نهێنی دیاریکران.دواتریش ئەندامانی کۆنفڕاس لەپێناو پێشخستنی ئیش و کارەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان کۆمەڵێک پێشنیاریان بەکۆی دەنگ پەسەند کرد و ڕادەستی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرەیان کرد.

لە کۆتایی کۆنفڕانسەکەشدا ئەندامانی ناوەندی سۆران بەسەرجەم لقەکانیەوە بەڵێنیان نوێکردەوە و پەیمانیاندا ماڵی گەورەی ڕێکخراوەکەیان چۆڵ نەکەن و بە گەرموگوڕییەوە دەست بکەنەوە بە چالاکی و دڵسۆزانە کار بکەن.

“ڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە”

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button