زانکۆکورد:- کاتی بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی پڕۆژەی پڕشنگی فەرموودە ڕادەگەیەنێت

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان دوای ئەوەی لەبەرواری ٢٤/ ٤/ ٢٠٢١ پڕۆژەی پڕشنگی فەرموودەی ڕاگەیاند و لە بەرواری ٢٨/ ٥/ ٢٠٢١ دا، هەڵسا بەئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە کتێبی (چل فەرموودە)ی پڕۆژەکەدا، سوپاس بۆخوا دوای تەواوی بوونی پشکنین و وردبینی کردنی سەرجەم دەفتەرەکانی قوتابیان لە لایەن لێژنەی باڵاو لیژنەکانەکانی تاقیکردنەوە لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان، سبەی سەعات (6) ئەنجامی تاقیکردنەکانی بەشداربووان ڕادەگەیەنین ..
ئێوەی بەڕێزیش دەتوانن نمرەکانتان لە ڕێگەی سایتی www.zankokurd.org
تەواوی پەیجەکانی ناوەند و لقەکانی ڕێکخراوی قوتابیانەوە وەربگرنەوە..
لەڕۆژانی ئایندەشدا، پشت بەخوا، بۆ دیاریکردنی یەکەمەکانی تاقیکردنەوەی پڕۆژەکە، کەبە شێوەی تیرو پشک ئەنجام دەدرێت بۆ بردنەوەی خەڵاتەکانی ( یەکەم تا پەنجا) لە کات و شوێنەکەی سەرکەوتووان ئاگادار دەکەینەوە ..
خوای گەورە پاداشتی خێری هەموو لایەک بداتەوە ..
لیژنەی باڵای پرۆژەی (پرشنگی فەرموودە) چوارشەممە ٢ /٦ / ٢٠٢١

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button