سادەیی قوڵترە لە ئاڵۆزی !

سادەیی قوڵترە لە ئاڵۆزی، کتێبی( لە بارەی خواداوە بۆتان دەدوێم وەک نمونە).

ئەو مەلا و بانگخواز و نوسەر و مامۆستایانەی سادەتر دێنە گۆ و پەیامەکانیان بە دەستەواژە و بڕگە و دێڕی سادە و بێ گرێ و گۆڵ دەدەن بە گوێ ی بینەر و بیسەر و دەیخەنە بەرچاوی خوێنەر ,ئەوانە زیاتر دەخوێنرێنەوە و گوێیان لێ دەگیرێت , زیاتر دەچنە و ناو پەڕەی تایبەتی فەیسبوکەکانمان و نوسراوی ستۆریەکانمان و کتێبی ناو جانتا و بەر ئاگردان و ناو دەست و تابلێت و شاشەکانمان.

خەڵکی کۆمەڵگا ماندوو و پڕ لە ئاڵۆزیە جیاوازەکانی وەک ئاڵۆزی(سیاسی , کۆمەڵایەتی و خێزانی , دەروونی , ڕۆشنبیر و ئابوری)
زیاتر بە سادەیی کاریگەرن.
بەجۆرێکی تر دەتوانین بڵێین دوروو درێژی و ئاڵۆزی مایەی نەگەیشتن و مردنی پەیامەکانمانە.
کە ڕازی کاریگەر بوون,زۆر جار لە سادەیی دایە نەک ئاڵۆزییە خەڵەتێنەرەکان.
نمای گەیاندنێکی باش,زۆر جار لە سادەیی دایە,نەک ئاڵاو واڵاییەکی ناپێویست.
کلیلی ڕۆچوون لە مەشاعیری ئەوانی تر,زۆر جار لە سادەیی دایە,نەک کۆمەڵێ قسەی پڕ لە گرێ و گۆڵ.
ڕێکردن بەرەو لوتکەدا پێویستی بەلەخۆوە ئاڵاندنی زۆر شت نیە,بەڵکو پێویستی بە بەکارهێنانی کەرەستە سادەکانی دەوروبەرمانە بەشێوەیەکی گونجاو.

دەقە سادە و ساکارەکانی ئەم کتێبە نمونەیەکی ئەم بابەتەن.

بیلال ڕەحمان

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button