ساڵانە هەینی کۆتایی مانگی ڕەمەزان ڕۆژی جیهانی قودس دادەنرێت

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی قودسە هەموو ساڵێک و لە کۆتا هەینی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ئەم یادکردنەوەیە ئەکرێت وەک هێمایەک بۆ چەوساوەیی و بەرەنگاربونەوە و بەرخۆدانی خەڵکی زوڵملێکراوی (
ًفلصطین) ی داگیرکراو لەلایەن ڕژێمی زایۆنی جولەکەوەکە بە داخەوە نەک تەنها فلصطین بەڵکو چەندەها وڵاتی دیکەی ئیسلامی لە شەڕوئاژاوەدان لە نمونەی یەمەن و سوریا و لوبنان و عێراق

لەڕاستیدا داگیرکردن بە دوو شێواز ئەکرێت یەکێکیان لە ڕێی هێزەوەیە و ئەوی دیکەیان بە هۆی لایەنی پەروەردەیە، چەندەها جار لە مێژووی مرۆڤایەتی ڕووی داوە کە خەڵکێک و کۆمەڵێکی کەم توانیویانە بەرامبەر کۆمەڵێکی زیاتر لە خەڵک بوەستنەوە بە هۆی باوەڕ و پەروەردەی دروستیانەوە ئەو جەنگەی کە لە ئێستادا ئەکرێت دوو هێندەی جەنگێک کە لە ڕێگەی هێزەوە بکرێت زیانی بە کۆمەڵگە ئیسلامیەکان گەیاندووە زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی لە دەسەڵاتدارەکانیان کە پشکی شێریان بەرئەکەوێت جگە لە ڕێککەوتنیان لەگەڵ ایسرائیل لەبری فشار دروستکردن لەسەریان لەهەمان کات برەودانیان بە فەسادی لەوڵات و ڕێ بۆخۆشکردنیان لەگەڵ ئەوەش گرتن و ڕاوەدونانی مامۆستاو وتاربێژە حەقبێژەکانیان زەرەریان بە خەڵکی خۆیان گەیاندووە.
کوردیش وەک نەتەوەیەکی موسوڵمان زەرەرمەند بووە بەدەست ئەو دەسەڵاتدارانەی کە پەروەردەی وڵات بەلایانەوە بەهاو گرنگی نییە ، لەهەوڵی ئەوەدان کە کوردبون و موسوڵمان بون لەیەک جودا بکەنەوە وا نیشان بدەن کە ئەم دوو ناسنامەیە ناتوانن بەیەکەوە پێناسەی کەسێک بکەن ، هەندێک لە خەڵکی لەو باوەڕەدان کە چ پێویستیەکی تێدایە کە ئێمە یادی نەتەوەیەکی عەرەب بکەینەوە بۆ مەگەر ئەوان بیر لە ئێمە ئەکەنەوە ؟

لەڕاستیدا دوو وەڵام بۆ ئەم پرسیارە بونی هەیە ئەگەر کەسێک باوەڕی بە ایسلام هەبێت ئەوە فەرمودەی پێغەمبەری خودایە کە ئەفەرموێت:( من لم يهتم بأمور المسلمين فليس منهم) واتە :هەر کەسێک گرنگی نەدات بە بارودۆخ و کاری موسوڵمانان ئەوا بەیەکێک لەو کۆمەڵە هەژمار ناکرێت.
کەوایە فەرامۆشکردن و گرنگیپێنەدانی ئازارو نەهامەتی موسوڵمانانی دی لە ناوچەکانی کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ موسوڵمان ناوەشێتەوە .

یان لە فەرمودەیەکی دیکەدا دەفەرموێت :
مثل المؤمنين في توادهم وتراحمهم وتعاطفهم مثل الجسد إذا اشتكى منه عضو تداعى له سائر الجسد بالسهر والحمى)
واتە موسوڵمانان لە میهرەبانی و ڕەحمەت و هاوخەمیان بۆ یەک وەک جەستەیەک وان کە ئەگەر ئەندامێک تێیدا توشی ئازار ببێت ئەوا هەموو بەشەکانی کەی جەستەی توشی ئازار دەبن.
کەواتە ئەمە شتێکی ئاساییە کە موسوڵمانان هاوخەمی بۆ یەک دەرببڕن ئەگەر وانەبێت شتێکی نامۆیە، چۆن کەسێکی مەسیحی لە هەر شوێنێک بێت پشتگیری لە کەسێکی دیکە دەکات کە لەسەر هەمان ئایین بێت بۆ کەسە موسوڵمانەکەش بەهەمان شێوەیە.
لەم فەرمدەیەی سەروەردا بە ڕونی دەردەکەوێت کە بە هیچ شێوەیەک ڕەگەزپەرستی لە ئاینی ایسلامدا بونی نییە وە موسوڵمانان گشتڕا پێکەوە وەک خوشک و برای یەکدی وان ، لەبەرئەوە یادکردن و باسکردنی ئێمەش هەر لە سۆنگەی بیروباوەڕی ئاینیمانەوەیەو بەئەرکی سەرشانی ئەبینین چونکە پرسی فلصطین بەتەنها پرسی خەڵکی عەرەب نییە بەڵکو پرسی هەموو موسوڵمانێکە.

دوەەمیشیان ئەوەیە کە ئەگەر کەسێک باوەڕی بەلایەنە دینیەکە نەبێت خۆ ئەبێت وەک کەسێکی ئازادیخواز پێیناخۆشبێت کەهەر دەستە و کۆمەڵەیەک بچەوسێنرێنەوە.

لێرەدا ئەوەی کە گرنگیەکی زۆری هەیەئەوەیە کە خەڵک زۆر هۆشیار ببنەوە بەتایبەت گەنجان کە نەهێڵن لایەنی پەروەردەییان توشی کێشە ببێت و وایان لێبکرێت کە بنەماو پڕەنسیبەکانی ئاینەکەیان بیربچێتەوە یان ئەو بەهاو پڕەنسیبانەی کە کۆمەڵگە پێشکەوتوەکانی لەسەربنیاتنراوە ئەو کات ئەتوانن لە هەموو لایەنێکەوە پێشبکەون بە تایبەت پەروەردە و خوێندن و زانست ، هاوشێوەی سەردەمی زێڕینی ایسلام و هاوکات خەم و ناڕەحەتی کەسەکانی کەیان لەناوچەکانی کە بیرنەچێتەوە کە ئەمە نزمترین پلەی ئیمانە کە پێغەمبەری خوا( د.خ) ئاماژەی پێداوە کە ئەگەر کەسێک کارێکی خراپی بینی با هەوڵبدات بە دەستی بیگۆڕێت ، ئەگەر نەکرا با بەزمانی بیگۆڕێت ئەگەر ئەوەش هەرنەکرا با لانی کەم ئەو کردارەی لەدڵدا پێناخۆشبێت .

وەفاء شەفیق

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button