سلێمانی.. ڕێکخراوی KSO کۆتایی بە خولی سەرکەوتن هێنا
زانکۆکورد :- ناوەندی سلێمانی ڕێکخراوی قوتابیان کوردستان کۆتایی هێنا بە خولی سەرکەوتن.
پاش داخستنی دەرگای قوتابخانەکان و بایکۆتی دەوام و هۆڵەکانی خوێندن، ناوەندی سلێمانی لەهەمبەر هەست کردن بە بەرپرسیارێتی خولی سەرکەوتنی بۆ قوتابیانی یەکەم و دووەم و سێیەم بنەڕەتی ئەنجام دا. بۆ هەریەک لە وانەکانی کوردی و بیرکاری و ئینگلیزی خولەکە ماوەی دوو مانگی خایاند، مامۆستایان سەرکەوتووانە وانەکانیان بە قوتابیان وتەوە.


پاش تەواو کردنی سەرجەم وانەکان لەکۆتاییدا بڕوانامەی بەژداری کردن بەخشرایە بەشداربووان.
