سکرتێری ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری .
کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە ڕۆژانی ۱٨و ۱۹ی شوبات لە شاری سلێمانی کۆنگرەی خۆی گرێ دا، لە کۆنگرەکەدا ئەندامانی سەکردایەتی هەڵبژێردران و گفتوگۆ لەسەر گۆڕینی ناو و ناوی سەرۆکی حیزب و پەیڕەوی ناوخۆ کرا و دەنگی لەسەر درا .
لە کۆنگرەدا د. بێستوون حمەصاڵح سکرتێری ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان کاندیدی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بوو و بەدەنگی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی کۆنگرە سەرکەوت بۆ ئەنجومەنی سەرکدایەتی .
هاوکات ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان وەک یەکێک لە ئۆرگانە زیندوو و چالاکەکانی کۆمەڵی دادگەری بە بەشداریکردنیان زیاد %7 ڕێژەی ئەندامانی کۆنگرەیان پێکهێنا بوو .



