سکرتێری ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان داوا دەکات تایبەتمەندی بۆ مامۆستایان بکرێت .
د. بێستوون حمەصاڵح؛ سکرتێری ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت:
لە پێناو نەفەوتانی ساڵێکی خوێندنی قوتابیاندا داوا لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکەم وەک ئەوەی لەکاتی شەڕی داعشدا تایبەتمەندی کرا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، و لەکاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەرماڵەی هاندانیان بە کارمەندانی تەندروستی دا.
لە ئێستاشدا بۆ ئەوەی پڕۆسەی خوێندن بەردوام بێت و ساڵێکی قوتابیان نەفەوتێت تایبەتمەندی بۆ مامۆستایان بکەن و هەر ٣٠ ڕۆژ جارێک موچەو شایستەدارایی یەکانیان پێبدەن بۆ ئەوەی بتوانن وانە بە قوتابیان بڵێنەوە.
