سکرتێری KSO کارو چالاکی ڕێکخراوەکەی لە پایتەخت بەسەر دەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، سکرتێری ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان سەردانی ناوەندی هەولێری کرد، و ئیش و کارەکانی ئەو ناوەندەی بەسەر کردەوە .

لەلایەن بەرپرس و ستافی ناوەندی هەولێر بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی کرا لە سکرتێری ڕێکخراو ، و بە گرنگیەوە قسە لەسەر کار و پڕۆژەکانی ناوەندی هەولێر کرا و بەرز نرخێندرا .

دواتر خولی نمونەیی نەوەکانی پێغەمبەر(دروودی خوای لەسەر بێت) بەسەر کرایەوە، کە ژمارەیەک بەشداربووی قوتابیانی تازە پێگەیشتوو هەیە .

خولی نەوەکانی پێغەمبەر پڕۆژەیەکی ساڵانەی ناوەندی هەولێرە تایبەت بە قوتابیانی نەوجەوان وتازە پێگەیشتوو، تێیدا وانەکانی قورئانی پیرۆز ئاداب و ڕەوشتی ئیسلامی و زمانی ئینگلیزی تێدا دەخوێندرێت .

زیاتر بخوێنەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button