شارەزوور…سیمیناری هۆشیاری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ڕێکخست

زانکۆکورد:- ناوەندی شارەزووری ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لەدرێژەی کار و چالاکییەکانی هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێکی تایبەت بە گەنجان لەسەر هۆشیاری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان .

بەشی پەروەردە و پێگەیاندنی ناوەندی شارەزوور سیمینارێکی ڕێکخست لەژێر ناونیشانی ( خراپ بەکارهێنانی توڕە کۆمەڵایەتیەکان ) بەسەرپەرشتی مامۆستا “عیرفان عوسمان” .

لەسەرەتای سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر قازانج و سوودەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەگشتی و بەتایبەت لە کۆمەڵگەی ئیسلامیی و کوردی لە تەواوی بوارە کۆمەڵایەتیەکان و خوێندن و هاوکاری کردن و ئاسانکردنی ژیان و بازاڕگەری و کاری بازرگانی، وە باسکردنی واقیعی تۆڕی کۆمەڵایەتی و کاریگەری لەسەر گۆڕینی بەها بەرز و پیرۆزەکانی ئیسلام و کۆمەڵگای کوردی و لێکەوتە خراپ و زیانەکانی کە بوونە هۆی درووست بوونی چەندین کێشەی خێزانی و تاوان.

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button