قوتابی ترسنۆك و بنه‌ماڵه‌ی داماو!!!

زانکۆکورد:- قوتابی ترسنۆك و بنه‌ماڵه‌ی داماو!!!
سه‌یری ئه‌و فه‌زاعه‌ته‌ی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بكه‌ن.
پار ساڵ وئه‌م ساڵ خوێندنێكی پچڕ پچڕ و بێ زانست به‌خشنه‌وه‌ به‌ڕێكرا، ئه‌وائیلی زۆربه‌ی به‌شه‌كان به‌منی ئه‌وت تخوا به‌س فێری كانۆلا دانانم بكه‌ به‌خوا به‌س مه‌لزه‌مه‌م له‌به‌ر كردوه‌!
كێ زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بوو؟
مامۆستا یان قوتابی؟
نمونه‌یك و بریاردان له‌ ئێوه‌!
قوتابی (پارالێڵ وئێواران) خوێندنی به‌پاره‌!
پار ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نیوه‌ی كۆرس ونیوه‌ی مه‌نهه‌ج خوێنرا كه‌چی هه‌مووپاره‌كه‌یان له‌ قوتابیان وه‌رگرت به‌بێ ئه‌وه‌ی قوتابی یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بێت، ترسنۆكانه‌ ئه‌چوو بۆلای دایك وباوكی داماوی خێر له‌خۆنه‌دیوی بێ مووچه‌ وبێ داهات داوای پاره‌ی خوێندنی ده‌كرد، ئێ بنه‌ماڵه‌ی داماوی مه‌جبور شتێكی بۆبفرۆشن یاخود بۆی قه‌رز بكه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌ستیان كه‌وتبا!
ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان شێوه‌ !
من به‌دواداچوونم كرد ویستم بزانم چۆن ئه‌توانم كه‌ پاره‌دانه‌كه‌ تاخیر بكه‌م بۆئه‌و ڕێژه‌ قوتابیه‌ داماوانه‌ی كرێی هاتووچۆی ماڵه‌وه‌یان پێنه‌.
ئه‌چوومه‌ لای هه‌ركه‌سێ ئه‌یان وت به‌ده‌ست ئێمه‌ نیه‌ تا وه‌زاره‌ت ڕۆشتم له‌ڕێگای ئه‌ندام په‌له‌مانێك ئه‌وانیش وتبوویان په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نیه ھھهه!!!!‌ به‌ڵكو سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌!
خۆ قوتابی ناتوانی بڵێ پاره‌ ناده‌م ڕێك ئه‌ڵێن ماده‌م بۆتنیه‌ داغڵی تاقیكردنه‌وه‌ ببن!
خۆ مامۆستاكانیش خه‌تایان نیه‌ ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن!
بۆیه‌ بۆم ده‌ركه‌وت حكومه‌ت ئه‌م میلله‌ته‌ی وا بۆده‌سته‌مۆكراوه‌ هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ لایه‌كی دائه‌دات.
قوتابیان چیتر ترسنۆك مه‌بن!!!.

تێبینی / کۆمەڵێ قوتابی و مامۆستای زۆر دڵسۆزمان هەیە هەڵوێستیان زۆر مەردانەیە

کاروان علی

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button