لە سلێمانی کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەڕێوەچوو.

زانکۆکورد:- ڕۆژی 6_7_2021 لە بارەگای سکرتاریەت و بە سەرپەرشتی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە، کۆنفڕانسی ناوچەیی ناوەندی سلێمانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ئەنجام درا، کە دەیان ئەندام تێیدا بەشداربوون.لە کۆنفڕانسەکەدا “سەروەر سلێمان” بە زۆرینەی ڕەهای دەنگی ئەندامانی کۆنفڕانس وەک بەرپرسی ناوەندی سلێمانی متمانەی پێدرا.

هاوکات ئەندامانی کۆنگرە لە سنوری ناوەندەکە بە هەڵبژاردنی نهێنی دیاریکران، ئەمە بەدەرلەوەی ئەندامان بە هۆشیارییەوە بەسەر گرووپەکانی گفتوگۆدا دابەش بوون و چەندین پێشنیاری ناوازەیان بۆ پێشخستنی ئیش و کارەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان پێشکەش کرد و بە زۆرینەی دەنگ سەرجەمی پێشنیارەکان پەسەندکران.

ڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button