ماموستا..بەیانی تاقیکردنەوەی قوتابیانە من خۆم مامۆستام نازانم قوتابی لەچی تاقی بکەمەوە.

زانکۆکورد :- بەیانی تاقیکردنەوەی قوتابیانە، من خۆم مامۆستام نازانم قوتابی لەچی تاقی بکەمەوە. ئاخر مرۆڤ کاتێک ھەڵسەنگاندنی بۆدەکرێت کەشت فێرکرابێت.”مەکتەب خۆی دوورۆژ ھەبوو”
وەکو کۆی بوارەکانی دیکە، خوێندن و پەروەردەشتان ھەراجکرد، ھەرچی نــەخوێندەواری حزبـەبوون بەخودان (ماستەر، دکتۆرا، یاریدەری پرۆفیسیۆر)
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە، لەپەرلەمان ھەرھەڵپەی خۆ-دەرخستن و گونگرەی ڕۆژنامەوانیەتی کە(قوتابخانەدەوەستێت). کەبۆخۆی دەبوو ئەوپێداگربێت لەسەر بەردەوامی دەوامکردن.
کاربەدەستانی نیشتیمان، منداڵەکانیان لە«مەکتبە ئەھلییەکان»ـە و خوێندن کێشەی نیە لەوێ ڕێوشوێنی کۆرۆنا باش گیراوەتەبەر، منداڵی خەڵکیش سبەی گەورەبن دەبنە’چەکدار’ و پاسەوانیــان.
چۆمان ھیوا

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button