مامۆستایانی فیزیا پشتگیری خۆیان بۆ قوتابیانی پۆلی 12 ڕاگەیاند .

زیاد لت 50 مامۆستای فیزیا لە یاداشتێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە و ليژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە پەرلەمانى كوردستان و بەڕێوەبەرايەتى گشتى پەروەردەكان و يەكەى سەرپەرشتيارییەکان کراوە، پشتگیری خۆیان بۆ داوای قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیاندوە و داوای گۆڕینی ڕیزبەندی وانەی فیزیا دەکەن لە خشتەی تاقیکردنەوە نیشتیمانیەکاندا .

لە دەقی بەیاننامەکە:

” ئێمە وەكو مامۆستايانى بابەتى فيزيا پشتگيرى خۆمان بۆ مافە ڕەواكانى خوێندكارانى پۆلى ١٢ دەردەبڕين سەبارە ت بە :

١- زيادكردنى ماوەى پشووى خوێندكاران پێش تاقيكردنەوەى وزارى بۆ ٤٠ ڕۆژ.

٢- كەمكردنەوەى مەنھەجى خوێندنى وەرزى دووەمى پۆلى ١٢ كە لەگەڵ ڕۆژەكانى خوێندنى وەرزى دووەم بگونجێت .

٣- گۆرينى شوێنى تاقيكردنەوەى فيزيا لە كۆتا تاقيكردنەوە بۆ شوێنى وانەكانى بيركارى يان كيميا چونكە ناداد پەروەريەك ھەيە لە ڕيزبەندى بابەتەكاندا بەشێوەيەك ھەموو ساڵێك تاقيكردنەوەى فيزيا كۆتا تاقيكردنەوەيە پێمان باشە گۆڕانكارى لە ڕيزبەنديەكە بكرێت بەشێوەيەكى دادپەروەرانە.

وەكو مامۆستايانى فيزيا لە سەرجەم شارەكان پێشنيار دەكەين بۆ بابەتى فيزيا لە وەرزى دووەم تەنھا بەشى ( شەشەم ) داخڵ بكرێت.

ھاوكاريتان جێگەى ڕێزە . “

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button