ناحیەی تەکیە…چەند گەنجێک پڕۆژەی لەخزمەت ڕۆژووانان ئەنجام دەدەن

زانکۆکورد:- ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ساڵانه‌ له‌ مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا و له‌كاتی به‌ربانگدا خورما و ئاو بەسەر ڕێبواران و شۆفێران دابەش دەکەن.

لقی ته‌كیه‌یی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان هەموو ڕۆژێک ئێواران لەسه‌ر ڕێگایی چەمچەماڵ سلێمانی خورما و ئاو بەسەر ئەو ڕێبوارانە دابەش دەکەن کە کاتی بانگ بەناحیەکە تێپەڕدەبن،ڕۆژانە چەند گەنجێکی خۆبەخش بەم کارە هەڵدەستن و ئێواران ڕۆژوو لەگەڵ شۆفێران دەشکێنن. ئەم پڕۆژەیە تاکو کۆتایی مانگی پیرۆزی رەمەزان بەردەوامە.

ڕێبواران و شۆفێران دەس خۆشی لەو گەنجە خۆبەخشانە دەکەن کەڕۆژانە بەبێ ماندووبوون لەخزمەت ڕۆژوواناندان.

جێی بیرهێنانەوەیە ئەم پڕۆژەیە ساڵانە لەچەند ناوچەیەکی جیا لەلایەن ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button