ناوەندی شارەزوور KSO بەهارە گەشتێکی ئەنجامدا

زانکۆکورد :-ناوەندی شارەزووری ڕێکخراوی قووتابیانی کوردستان بەهارە گەشتێکی بە ئامادەبوونی و ئەندامان و ستافی کارگێڕی ڕێکخست بۆ هەڵەبجەی شەهید – ناوچەی باوەکۆچەک و سەردانکردنی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە.

لەبەهارەگەشتەکەدا مامۆستا” عبدلقادر” بەرپرسی مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەریی وتارێکیدا لەژێر ناونیشانی گرنگی بانگەواز لەسەردەمی ئێستادا. پاشان دکتۆر “بێستوون حەمەساڵح” سکرتێری ڕێکخراوی قووتابیانی کوردستان بەوتارێک بەژداریکرد لەژێر ناونیشانی گرنگی کاری ڕێکخراوەیی و کارکردن لەپێناو خودا پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

بەرپرسی ناوەندی شارەزوور وتی:-سوپاس بۆ مامۆستا” ئازاد هەورامی” و” ئەرکان مەحموود” بەرپرسی ناوەندی هەڵەبجە کە هاوکاری گەشتەکەمان بوو کەشێکی ئاینیی ئارامیان بە گەشتەکەمان بەخشی.

ئەندامان و بەژداربوون سوپاسی ناوەندی شارەزوور یان کرد، هیوای بەردەوامیان خواست

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button