“هیچ پێشنیارێک نیە بۆ داخستنی ناوەندەکانی خوێندن “

سەبارەت بە دەنگۆی داخستنی ناوەندەکانی خوێندن عبدالسلام دۆلەمەری سەرۆکی لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند هیچ پێشنیارێک نیە بۆ داخستی قوتابخانەکان و ئەگەرێکی دوورە.

ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەەی فەیسبووک نوسیویەتی “چەند ڕۆژێکە گوێ بیستی داخستنی قوتابخانەو زانکۆو پەیمانگاکان دەبن، دڵنیاتان دەکەمەوە تا ئێستا هیچ پێشنیازێکی لەمجۆرە نییە نە لە وەزارەتی تەندروستی و لە لێژنەی پەروەردەو نە لەوەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا، قوتابخانەو زانکۆو پەیمانگاکان کەداوای ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن بکات.

ئەوەی لەسەر هەموو لایەک پێویستە خۆپارێزی و پابەندییە بە ڕێکارە تەندروستییەکان،ئێمە لە لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بەوپەڕی پەرۆشییەوە مەبەستمانە قوتابیانی ئازیز خوێندنیان نەفەوتێت و زۆرترین سوود وەرگرن،ئەگەر حاڵەتیش بگاتە ڕێژەیەکی مەترسیدار ئەو کات قسەیەکی دیکەیەو لێژنەی ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بە ڕەچاوکردنی دۆخەکە بریار دەدات. “

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button