وته‌بێژی حكومه‌ت: به‌هۆی كۆرۆنای گۆڕاو پرۆسه‌ی خوێندن ڕاناگیرێت
پەیام
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند به‌هۆی كۆرۆنای گۆڕاو خوێندن له‌هه‌موو قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، بەڵام رێنماییه‌كانی خۆپارێزی تونددهكرێنهوه.
ئه‌مرۆ لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبووه‌وه، جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌هۆی كۆرۆنای گۆڕاو خوێندن له‌هه‌موو قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام رێنماییه‌كانی خۆپارێزی تونددهكرێنهوه و كه‌ره‌نتینه‌ش راناگه‌یه‌نرێت.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته فه‌رمانبه‌ران پابه‌ند بن به به‌كارهێنانی ماسك، هاتووچۆی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه سنوردار ده‌كرێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی حاڵه‌تی بوونی كۆرۆنای گۆڕاوی راگه‌یاند و تائێستاش له هه‌رێمی كوردستان 19 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو تۆمار كراون.
