وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: خوێندنی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وام ده‌بێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوە.وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ روونیكردوه‌ته‌وه‌، پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی لە لیژنەی باڵای بەرەنگابونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئاماژە بە مەترسیداریی تەشەنەسەندن و هەڵکشانی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لەهەرێمی کوردستان، خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوە.وه‌زاره‌ت راشیگه‌یاندووه‌، تەنها ئەو بابەتانە داخڵ دەبن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن کە پێش مانگی تەموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی( ١ ی بنەرەتی تا ١١ )ـی ئامادەیی.راشگه‌یه‌نراوه‌، ئێمە وەکو وەزارەت لە هەماهەنگی بەردەوام دەبین لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بەخوێندنی ناوپۆل لەپاش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کە لیژنەی باڵا بریاریداوە لە پێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن چەندین رێککاری دیکە لە کەرتی گشتیی و تایبەت و شوێنە گشتییەکان بگیرێتەبەر ، تا ئەوکاتە پێویستە بەتەواوی پابەندبوون و سوود وەرگرتن لە وانەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی هەبێت هەموو ئەگەرەکان لەبەرچاوبگیرێت .

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button