وەزارەتى پەروەردەى هەرێم ژمارەیەک بڕیارى دەرکرد

لەبارەى تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد و رایگەیاند، 22ی ٦ى 2021 تاقیكردنەوەى پۆلە ناکۆتاکان کە قۆناغى (١ ى بنەڕەتى تا ١١ ئامادەیی) دەگرێتەوە، دەستپێدەكات.

وەزارەتی پەروەردەی لەنوسراوێکدا کە واژۆی د. سەیوان عەلی بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان بە وەکالەتی لەسەرە ئاماژە بەوەشکراوە، قۆناغی (1، 2 و 3)ی بنەڕەتی بەردەوام دەبن لە خوێندنی ناو پۆل و پێویستە هەر چوار نمرەی هەڵسەنگانیان هەبێت بە رەچاو كردنی ئەوەی چوارەم هەڵسەنگاندن لە كاتی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ دابنرێت كە لە 22ی حوزەیراندا ئەنجام دەدرێت.

ئەوەش هاتوە، پۆلەكانی (4 تا 11)ـی بنەڕەتی بەردەوام دەبن لەخوێندنی ناو پۆل و تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ لە 22ی حوزەیران ئەنجام دەدەن و لەكاتی دەستپێكردنی خوێندنی ناو پۆلیشدا ئەو قوتابیانەی فۆڕمی بەڵێننامە بۆ بەردەوامبونی خوێندنی ئۆنلاین پڕدەکەنەوە، بەشداری خوێندنی ناوپۆل نابن.

دوێنێش وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان پوختەی بابەتەکانی خوێندنی پۆلەکانی 1 تا 11ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و رایدەگەیاند، پێویستە کارگێری قوتابخانەکان لە ئێستاوە ئامادەسازی بۆ دانانی خشتەی وانەکان بکەن.

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button