٤٠ ڕۆژ دەرفەت دەدرێت بە قوتابیانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی

دوای ئەوەی خوێندکارانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی لە ڕێگەی خۆپیشاندانەوە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان داوایان کرد کە ماوەی کۆششکردنیان بۆ درێژ بکرێتەوە، لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی هەرێم ڕایگەیاند کە بۆ ئەمساڵ ٤۰ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت بە قوتابیان بەمەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوە نیشتیمانیەکان .

ئەمشەو عبدالسلام دۆلەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا-پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کومەڵایەتی فەیسبووک ئەم هەواڵەی ڕاگەیاندن و نوسیوەتی :

لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە بە ئیجابی وەڵامی داینەوە کە ٤٠ ڕۆژ بدرێت بە قوتابیانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ، ئەوەش بە پێشخستنی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە ١٩ ی مانگەوە بۆ
٥ ی ٦ ی ٢٠٢١ پاش دەستپێکردنەوەی دەوام بە نووسراوی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانەوە گشتاندنی پێدەکەن ، وە لیژنەکەی وەزارەت مەنهەج تحدید دەکات تەنها بۆ وەرزی دووەم بە جۆرێک کە گونجاو بێت لە گەڵ ڕۆژانی خوێندنی وەرزی دووەم . تاقیکردنەوەکانی وزاریش لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت .

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button