ڕاگەیاندن و میدیای کوردی و وێرانبوونی بەهای ڕەوشتی و مرۆڤایەتی

زانکۆکورد :- کۆمەڵگەی کوردی گەیشتوەتە ئەم ئاستە کە حزبەکانتان لە پەرلەمان قووتی خەڵکی دەبڕن و حکومەتەکەتان ژیانی گەنجانی ئەم هەرێمەیان گەیاندووەتە ئاستێک، لاوێکی کوردی بەناو پەنابەر لەداخی ستەم و زوڵم و نادادی دەسەڵات بگاتە حاڵەتی داڕمانی دەروونی کە پەنا بۆ خۆسوتاندن ببات، بە بەرچاوی بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، نەوت بە خۆیدا بکات و خۆی بسوتێنێت.

لەبری ئەوەی دەستی هاوکاری بۆ درێژ بکەن و ڕێگربن لەوەی کارەساتێکی نەخوازراو بەسەر خۆیدا بهێنێت وێنەی دەگرن و ڤیدۆی دەکەن! وە سەیری بکەیت تا دەسوتێت! ئەمە بێ مۆراڵی میدیا و ڕاگەیاندنی کوردیی نەبێت هیچی دیکە نییە، کە ئەمەش بەپێی یاسا خۆی لەهاندان دەبینێتەوە بۆ تاوانی خۆکوژیی.

هەزاران حەیف بۆ ئەو بەناو ڕاگەیاندنانە و مایک هەڵگرانەی کە کۆمەڵگەیان خستە گێژاوی ئەم بارودۆخە نالەبارە.

ئەیوب سڵێمان

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button