ڕاگەیەندراوی ناوەندی شارەزووری ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان، به بۆنه‌ی ٣٣ ساڵه‌ی خاپووركردنی شاری سه‌یدسادق
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ ٣٣ ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی خاپووركردنی شاری سه‌یدسادق، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی خوێن‌ڕێژ و دیكتاتۆره‌وه. ئەمەش پاش چه‌ند ڕۆژێك له كاره‌ساتی كیمیاییبارانی شاری شەهیدان، به هه‌مانشێوه‌ی هەڵەبجە ئه‌م شاره‌یش به‌ر جۆرێكی تر له‌كاره‌سات و دڕنده‌یی ڕژێم كه‌وت.
لەو ڕووداوەدا ڕژێمی به‌عس ته‌واوی شاری سه‌یدسادقی خاپوور كرد، دەیویست بەتەواوی شوێنەواری ژیان و ئاوەدانی لەم جوگرافیایە بسڕێتەوە، بەمەش زیانێکی زۆر بەر دانیشتوانی شارەکە گەیشت.
بەداخەوە ئێستا و دوای تێپەڕینی ٣٣ ساڵ، هێشتا کەمووکوڕیی زۆر لە کەرتە جیاوازەکانی خزمەتگوزاریی شاردا بەدی دەکرێت، بەتایبەت لەڕووی پەروەردە و خوێندنەوە، تا ئێستا بڕی پێویستی بینای قوتابخانە بوونی نییە، کۆلیژە تاقانەکەیش ئاوڕدانەوەی جددیی پێویستە. هەربۆیە هیواخوازین حکومەت و لایەنە بەرپرسەکان بەجددی لا بکەنەوە لەم شارە و کارێک بکەن خزمەتگوزارییەکان لەئاست فیداکاریی و قوربانیدانەکانی خەڵکی سەیدسادقدا بێت.
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
ناوەندی شارەزوور
24/3/2021
