ڕێکارەکانی تەندروستی وخۆپارێزی توندبکەن دەرگای خوێندن بکەنەوە

زانكۆكورد:-ڕێکارەکانی تەندروستی وخۆپارێزی توندبکەن دەرگای خوێندن بکەنەوەداخستنی دەرگای قوتابخانەكان لەڕابردوو بە هۆی دۆخی نەخوازراوی تەندروستی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆناوە، زیانی زۆری بە پرۆسەی خوێندن گەیاندووە ..بڕیارە سبەی دووبارە بڕیار لەسەر كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان یاخود دواخستنی بدرێت، ئەگەرچی هێشتا هیچ بڕێارێكی فەرمی نییە لەو بارەوە، بەڵام بەسەرنجدانی ڕەوشی تەندروستی ڕاپۆرتەکانی وەزارەت وھەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا، پێشبینی وچاوەڕوانی ئەوبڕیارە دەكرێت لەم قۆناغەشدا دەرگای قوتابخانەكان بەداخراوی بمێننەوە، بەدیسان ئەمەزیانی زیاتر لەپرۆسەكە دەدات وبەرنامەو پلانی دانراوی خوێندن وتاقی کردنەوەکان تێک دەدات ،هیوادارم بیر لەوەبكرێتەوە كەچیتر پرۆسەی خوێندن دوانەكەوێت وزیانی بەرنەکەوێت ،دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە بۆبەردەوامیدان بەپڕۆسەکەو ڕێکارەکانی تەنروستی وخۆپارێزی تونتربکرێت بۆسەلامەتی گیانی مامۆستایان وقوتابیان .

موسلیم عبدالله قه‌سرێ

جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان 

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button