ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان هاتەدەنگ لەسەر قوتابیانی پۆلی12

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبەداخەوە لە ڕووداوێکی دزێودا، ئەمڕۆ لە کاتێکدا قووتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە شیوەیەکی مەدەنی خۆپیشاندانیان بۆ وەرگرتنی مافەکانیان دەکرد، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە توندوتیژی و فیشەک وەڵامیان دانەوە.ئێمە لە ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەی بەکارهێنانی هێز لە دژی قوتابیان دەکەین و بەرپرسیارێتییەکەی دەخەینە سەر شانی پارێزگاری سلێمانی، هاوکات داواکارین وەزیری پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەپەلە و جدی بێنە سەر خەت، تا بە سزادانی تەقەکەرەکان ڕێگری لە ئەو دیاردە دزێوە بکرێت و هیچ قوتابییەک خەڵتانی خوێن نەکرێت.ئێمە زۆر بە سەرسوڕمانەوە لە مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لە بەرانبەر قوتابیان دەڕوانین، لەبەرئەوەی لە هەموو وڵاتێکدا قوتابی چینێکی تایبەتن و مامەڵەیەکی تایبەتیشیان لەگەڵ دەکرێت، بەڵام بە داخەوە لێرە و لە هەرێمی کوردستان زۆر بێ باکانە لوولەی تفەنگەکان ڕوو دەکرێتە سەر سنگی بێ سوپەری قوتابیانی بەش مەینەتی ئەم هەرێمە.بە داخەوە شەهیدبوونی هەشت قوتابی لە خۆپیشاندانەکانی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو نەبووە هۆی ئەوەی دەسەڵاتداران بڕیار بدەن چیدی بە فیشەک وەڵامی داواکارییە مەدەنییەکان نەدرێتەوە.هاوکات لێرەوە دووبارە پشتیوانی خۆمان بۆ داوا ڕەواکانی قوتابیان دەردەبڕین و ڕایدەگەینین، نابێت قوتابی باجی بڕیاری درەنگ دەستپێکردنی خوێندن لە ناو خوێندنگا بدات و دەبێت هەرچی زووە، پڕۆگرامی خوێندن بە شێوەیەی شیاو کەمبکرێتەوە و مۆڵەتی کۆششکردنیش زیاد بکرێت.ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان/مەکتەبی سکرتاریەت18/3/2021

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button