کتێبی(نێردە)لە چی کەمە؟


نوسەری ئەم کتێبەکە بە ڕەچەڵەک ئەفغانیە و لە شاری (مەزار شەریف)ی ئەفغانستان لە دایکبووە, باڵوێزی ئەمریکا بووە لە ئەفغانستان, بە درێژایی ساڵانی نێوان(١٩٩۰-٢۰۰۵) نوێنەرایەتی و هەندێجار داڕێژەری سەرجەم سیاسەتەکانی ئەمریکابووە لە ئەفغانستان,لێهاتوویەکی دیبلۆماسی بەهێزی هەبووە بۆ چارەسەری کێشە و نێوەندگیری جیاوازییەکان.لێرە ڕەهەندە جۆربەجۆرەکانی ئەو مێژووە و ساڵانی دواتری وەک (نێردەی سەرۆک بۆش لە عێراق )دەگێڕێتەوە , جگە لەمە کتێبی ( نێردە ) کتێبێکی فرەڕەهەندە لەبوارەکانی( مێژووی , سیاسی , بەڵگەنامەیی , ژیانی تایبەت )

کتێبی (نێردە)لە چی کەمە؟

بەدرێژایی کتێبەکە قسە کردن لەسەرئەوەی کە (تاڵیبان کۆتایی پێدێنین,پلان بۆ سەردەمی دوای تاڵیبان,سڕینەوەی وێنەکانی تاڵیبان لە سەرانسەری ئەفغانستان,لەناوبردنی بنکەکانی تاڵیبان,…..هتد)بەر چاوت دەکەون.کە ئەم جۆرە پەیامانە نمایندەی هەوڵی ئەمریکا بوو بۆ کۆڵۆنیاڵیزەکردنی ئەفغانستان و غوروری سیاسی و سەربازی ئەمریکا بێ گوێدانە یاسا مرۆی و سیاسیەکان و ڕەوشتی دیبلۆماسی (سەرەڕای تێبینی لەسەر هەندێک لە ڕەفتارە سلبیەکانی تاڵیبان)

چەندین قسەی دیکە کە زاڵی سیاسەتی ئەمریکا و حکومەتە کارتۆنیەکەی ئەفغانستان بە پاڵپشتی ئەمریکا دوای داگیرکردن نیشان دەدات.

بەڵام ئەم کتێبە لە شتێکی کەمە, ئەویش (پاشکۆی وێنەکان)ە!!!
بۆ ئەوەی ئەم وێنەیەی خوارەوەی تیا دا بنایە و ئەمەشی لە ژێر ڕەسمەکەوە بنوسیایە:-

((ڕێکەوتننامەی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا بەوەی کە تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بکشێنەوە لە ماوەیەکی دیاریکراودا , وە ئازادکردنی سەدان لە زیندانیکراوەکانی تاڵیبان لە ئەمریکا.))

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button