“کورد لە بۆتەی ئیسلام و یاسا نێودەوڵەتیەکاندا “

هەرلەسەرەتایی هاتنی ئیسلامەوە کوردیش وەک گەلانی دیکەی ناوچەکە گەردنگیری ئیسلام بووە، موسڵمانێتی خۆیان سەلماندووە هاوشێوەی گەلانی دیکە .کوردیش لەهەموو ڕووەکانی سیاسی و زانستییەوە لەپێگەی ئیسلام سوودمەند بووە خزمەتی بەرچاویان بەمێژووی کورد کردووە هەر لەسەردەمی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە ساڵانی (٥٧٦-٦٤٨) کەدەکاتە نزیکەی سەدساڵ سەردەستەی جیهانی ئیسلامیان بەرکەوتووە هەروەها لەسەردەمی حوکمڕانی عوسمانیەکانیشدا کورد پێگەیەکی بەهێزی لەچەقی بڕیاری سیاسی و سەربازیدا هەبووە . لەوکاتەدا گەلانی جیهانی ئیسلامی بەکوردیشەوە لەبەر ئینتیمائی نەتەوایەتی چەوسێنراونەتەوە بۆیە لەباتی سۆزی نەتەوایەتی سۆزی نیشتیمانیان هەبووە ، کەهەریەکەیان تایبەتە بەقۆناغێکی مێژوویی و جیاوازی لەنێوان هەردوو دەستەواژەکەدا هەیە .

نکۆڵی لەوەناکرێت کەکورد لەشۆڕشەکاندا دەسەڵات و فەرهەنگی تایبەتی هەبووە هەر لە شۆڕشەکانی شێخ مەحموود لەساڵی (١٩٢٤) و شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥) هەروەها قازی محەمەد لەساڵی (١٩٤٦) لەسەرجەم شۆڕشەکانیدا کورد سوودی لە ئیسلام و کەسایەتییە ئیسلامیەکان بینیوە ، بەڵام چەند هۆکارێک هەن کەوایان کردووە کورد وەک پێویست لەشۆڕش و خەباتی سیاسی هاوچەرخدا سوود لەپێگەی ئیسلام و یاسا نێودەوڵەتیەکان نەبینێ ، کە دەبێت هۆکارەکان پۆلێن بکەین بۆ دوو جۆر کەهەندێکیان “خودی” ن و پەیوەندیان بەخودی کوردەوە هەیە ، هەندێکیشیان “بابەتی” ن و پەیوەندیان بە وڵاتان و گۆڕانکاریە نێودەوڵەتیەکانەوە هەیە .

هۆکارە خودیەکان کەوایان کردووە کورد سوودمەند نەبێت لە ئیسلام و یاسا نێودەوڵەتییەکان :

پەرچەکرداری و ململانێی پارتە ناسیۆلیستیەکان گەلانی عەرەب و تورک و فارس بەحوکمی ئەوەی خاوەنی دەوڵەت و دەسەڵات بوون لەوڵاتانی خۆیان و جیهانی ئیسلامیدا و نوێنەرایەتی گەلی کوردیشیان دەکرد . وە هیچ کام لەو نەتەوانەش بەهیچ شێوەیەک ئامادەنەبوون ڕوویەکی جوانی گەلی کورد دیاربخەن و نیشانی بدەن بۆ نموونە : لەساڵی (١٩٦٥) سەرۆک کۆماری عێراق (عبدول سلام عارف ) داوای لەزانایان و پێگە ئاینیەکانی جیهانی عەرەبی کرد ، کەفتوای یاخیبوونی گەلی کورد بدەن بۆ سەرکوتکردن و لەناوبردنیان وە زۆر نموونەی تریش وەک پەلامارەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لەساڵانی هەشتاکاندا و لەژێر ناوی سوڕەتەکانی قورئاندا کیمابارانکردنی خەڵکی کوردستانیان دەکرد و شارەکانی کوردستانیان وێران دەکرد ، سەرەڕای ئەمانەش زۆرێک لە سەرکردە کوردەکان هیچ پلانێکی ستراتیژیان نییە بۆ لێک تێگەشتن و بەخۆداچوونەوە لەگەڵ جیهانی ئیسلامدا کەئەمە لەلایەک وا لە جیهانی ئیسلامی دەکات خوێندنەوەی خراپیان بۆ کورد هەبێت لەلایەکی دیکەشەوە خەڵکی کورد بەچاوی دۆست تەماشای ئەو وڵاتانە ناکەن .

لەڕووی نێودەوڵەتیشەوە :
هەندێک پەیوەندی هەیە هەڵبژاردەی وڵاتان خۆیان نییە بەڵکو پێگەی جوگرافی و ئابووری فەرزی دەکات . بۆیە دەبێت کورد بایەخ بە زانایانی ئیسلام و پێگە و ناوەندە ئیسلامییەکان بدات لەئاستی ناوخۆ و دەرەوەشیدا ، دەبێت گفتوگۆی جدی بکەن بۆ ڕێکەوتن لەسەر خاڵە هاوبەشەکانی لەئاستی نێودەوڵەتی کەخزمەت بێت بە کۆی گشتی خەڵکی کوردستان جگە لەوەش هەر لایەنە پارێزگاری لە تایبەتمەندی خۆی بکات وە دەست وەرنەدەنە بابەتە فیقهی و فیکریە خیلافی و مشتومڕهەڵگرەکان ، بەڵکو ئەو بابەتانە هەڵبگرن بۆ کەسانی شارەزا و زانایانی ئاینی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە بەم ڕێگەیە کورد دەتوانێت سوود لە ئیسلام و یاسا نێودەوڵەتیەکان بەباشی ببینێت .

“کەوسەر شاخەوان”
خوێندکاری یاسا

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button