کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەردەوامە و شەشەم کۆنفڕانس بەڕێوەچوو

کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەردەوامە و شەشەم کۆنفڕانس بەڕێوەچوو.

زانکۆکورد:- لە درێژەی کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان و لە شاری سلێمانی بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان کۆنفڕانسی ناوچەیی ناوەندی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی گرێدرا.

لە کۆنفڕانسەکەدا “ڕاستگۆ قاسم” بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنفڕانس وەک بەرپرسی ناوەندی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی متمانەی پێدرایەوە.هاوکات ئەندامانی کۆنگرە لە سنوری ناوەندەکە بە هەڵبژاردنی نهێنی دیاریکران.

ئەمە بەدەرلەوەی ئەندامان بە هۆشیارییەوە بەسەر گرووپەکانی گفتوگۆدا دابەش بوون و چەندی پێشنیاری ناوازەیان بۆ پێشخستنی ئیش و کارەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان پێشکەش کرد و بە زۆرینەی دەنگ سەرجەمی پێشنیارەکان پەسەندکران.

بڕیار وایە کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان تا شانزەی ئەم مانگە بەردەوامبێت و دواتر مەکتەبی سکرتاریەت وادەی گرێدانی کۆنگرەی شەشەم دیاری دەکات.

“ڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە”

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button