کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان پارێزگای هەڵەبجەشی گرتەوە

زانکۆکورد:- لە میانی کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان و لە پارێزگای هەڵەبجە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی ئەندامان لە سنوری ناوەند هەڵەبجە، کۆنفڕانسی ناوچەیی بەڕێوەچوو.

لە کۆنفڕانسەکەدا دوو کەس خۆیان بۆ بەرپرسی ناوەند پاڵاوتبوو، سەرەنجام “ئەرکان مەحمود” پاش هەڵبژاردن و دەنگدانی نهێنی ئەندامان، توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و وەک بەرپرسی ناوەندی هەڵەبجە متمانەی پێدرایەوە.

هاوکات ئەندامانی کۆنگرە لە سنوری ناوەندەکە بە هەڵبژاردنی نهێنی دیاریکران.

هەروەها ئەندامانی کۆنفڕاس لەپێناو پێشخستنی ئیش و کارەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان کۆمەڵێک پێشنیاریان بەکۆی دەنگ پەسەند کرد و ڕادەستی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرەیان کرد.

ڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button