کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەردەوامە و لە هەولێریش یەکەم کۆنفڕانس بەڕێوەچوو.

کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەردەوامە و لە هەولێریش یەکەم کۆنفڕانس بەڕێوەچوو.

لە درێژەی کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان و لە پارێزگای هەلێر بە بەشداری دەیان ئەندام لە سنوری ناوەندی دەوروبەری هەولێر، کۆنفڕانسی ناوچەیی بەڕێوەچوو.لە کۆنفڕانسەکەدا “ڕێبەند حەسەن”، توانی کۆی دەنگی ئەندامەکانی بەدەست بهێنێت و وەک بەرپرسی ناوەندی دەوروبەری هەولێر متمانەی پێدرا یەوە.

هاوکات لە چەند بازنەیەکدا ئەندامانی کۆنگرە لە سنوری ناوەندەکە بە هەڵبژاردنی نهێنی دیاریکران.دواتر ئەندامانی کۆنفڕاس لەپێناو پێشخستنی ئیش و کارەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان کۆمەڵێک پێشنیاریان بەکۆی دەنگ پەسەند کرد و ڕادەستی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرەیان کرد.

کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان وەک قۆناغی یەکەمی ئامادەکاری کۆنگرە ماوەی 10 ڕۆژە دەستی پێکردووە و تا ئێستا لە 11 ناوەند لەسەر ئاستی کوردستان کۆنفڕانس بەڕێوەچووە و لە شانزەی ئەم مانگەش کۆتا کۆنفڕانسی ناوچەیی بەڕێوەدەچێت.

“ڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە”

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button