کۆنفڕانسە ناوچەییەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەردەوامە و لە گەرمیانیش کۆنفڕانس بەڕێوەچوو

زانکۆکورد:- ڕۆژی 4_7_2021 بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی ئەندامانی ناوەند و بەسەرپەرشتی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە، کۆنفڕانسی ناوچەیی ناوەندی گەرمیانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ئەنجام درا.لە کۆنفڕانسەکەدا “بیلال ڕەحمان” وەک بەرپرسی ناوەند بەکۆی دەنگ متمانەی پێدرایەوە.

هەروەها ئەندامانی کۆنگرە لە سنوری ناوەندی گەرمیان دیاریکران.هاوکات ئەندامان چەندین پێشنیاریان بۆ بەرەوپێشبردنی ئیش و کارەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان پێشکەش کرد.

ڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button