کەرکوک… ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ئێوارە خوانێکی بۆ ئەندامانی ناوەندەکەی سازکرد

زانکۆکورد:-ناوەندی کەرکوکی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ڕۆژی یەک شەممە 25/4/2021 ئێوارە خوانێکی بۆ ئەندامانی ناوەندەکەی سازکرد لەگوندی چیمەن.

سەرەتا کاک محمد سۆران بەرپرسی ناوەندی کەرکوک بەخێرهاتنی میوانەکانی پاشان مامۆستا بەڵێن کاوە کۆڕێکی پەروەردەیی پێشکەش کرد لەسەر چۆنیەتی پاراستنی وتەکانمان و چۆن ئاگاداری ڕەوشت و زمانی قسەکردنمان بین.

لەکۆتاییدا مامۆستا کارزان دووعا و نزای بۆ ئەم گەنجانە و سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی ناوەندی کەرکوکی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ڕایگەیاند ئامانجان لەمجۆرە چالاکیەکانە زیاد کردنی پەیوەندی نێوان ئەندامانە و هۆشیار کردنەوەی گەنجانە لە بەرامبەر ئەو شەپۆلە بەدڕەوشتییەی ڕووبەڕووی گەنجان دەبێتەوە.

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button