کۆمەڵگا ئامادەیە بەناوی دیفاعەوە بازاڕی فەساد گەرم بکات

هەر ڕێک لەو شوێنە بووین !

ساڵی پار لە هەفتەی باڵاپۆشیدا، هەر ڕێک هەمان شوێن لە سەهۆڵەکە .. لە سالم بووین، هێشتا سەرما مابوو دەنگ و باسی کۆرۆنا زۆر لە گۆڕێ نەبوو، وەک نەریتی ساڵانەمان ڕۆشتین لەو شەقامە گشتییەدا 300 دانە گوڵ و سەرپۆشمان برد لەسەر مێزێک بەجوانی داماننا .

هەر کچێک بەو شەقامەدا تێپەریبایە و ناپۆشتە بوایە لەچکێکمان بۆ دەکردە دیاری و هەندێکجار دەماندا بەسەریدا و بۆشمان ڕێکدەخست، ئەوەشی خۆی باڵاپۆش بوایە وەک پێزانین چڵێک گوڵمان پێدەدا، هەندێکجاری تریش هەردووکیانمان دەدانێ .

بەڵام کۆمەڵگەی بەڕێز ئامادە نەبوو ئەم کارەی ئێمە سوپاس بکات هێندەی ئەوەی حازرە شتی تر ببوغزێنێت، کۆمەڵگە ئامادە نەبوو لە ڕێگەی بەرزنرخاندنەوە بازاڕسازی بۆ هەڵمەتەکەی ئێمە بکات و فراوانتری بکات بەڵام ئامادەیە بەناوی دیفاعەوە بازاڕی فەساد گەرم بکاتەوە .

گەردنتان ئازاد نەبێت کۆمەڵگەی بەڕێز .. ئەرێوەڵا .

سـتارە یاسین

زیاتر بخوێنەوە

بابەتی هاوپەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button