“29هەزارو 600 کەس سوودمەندبوون لە ساڵی 2020دا “.
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ئاماری سوودمەندبوانی ساڵی 2020ڕادەگەیەنێت، و سەرەڕای بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێژەی سوودمەندبوانی کار و چالاکیەکانی KSO دەگاتە 29هەزار و 600 کەس لەسەرتاسەری کوردستاندا .
وێڕای بڵاوبوونەوەی بوونی باری لەناکاو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی چالاکییەکان بۆ ماوەی پێنج مانگ لە مانگەکانی (ئازار بۆ تەمووز) و داخرانی دەرگای قوتابخانەکان و ناوەندەکانی خوێندن توانرا 29هەزار و 600 کەس سوود مەند بێت لە کار و خزمەتەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان .
بێستوون حەمەصاڵح، سکرتێری KSO دەڵێت: بە سەردەمی جێبەجێ کردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و تەندروستی هەموو جۆرە چالاکییە قەڕەباڵغەکانی وەک فیستیڤاڵی ئەوین و ئاهەنگ و کۆڕ و سیمینارەکانمان ڕاگرت، بەڵام بەهۆی خەمخۆریمان بۆ قوتابیان و خوێندکاران توانیمان سوود لە سۆشیال میدیا وتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەربگرین و بە سەدان قوتابی سوودمەند بێت لەو خول و وێبینارانەی لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە پێشکەش کراون .
ساڵانە لە ڕێگەی پڕۆژەکانی ڕێگای زانکۆ و سمبولی نور و دۆستانی محمد و خولی سەرکەوتن و خولە پەروەردەییەکانەوە بە سەدان قوتابی و لاو لە چالاکییە جۆربەجۆرەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان دەستگیرۆیی دەکرێن و سوودمەند دەبن .
